پۆلیسی بەغدا تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد کە سەرقاڵی جادوو و فێڵکردن بووە لە هاووڵاتییان.
ئەمڕۆ فەرماندەیی پۆلیسی بەغداد ڕەسافە لە ڕاگەیەندراوێکدا وردەکاریی دەستگیرکردنەکەی بڵاو کردەوە و ڕایگهیاند، تۆمەتبارەکە لە یەکێک لە ناوچەکانی لای ڕەسافە لە کاتی ئەنجامدانی جادوو و فێڵکردن لە هاووڵاتییان دەستگیر کراوە.
بهگوێرهی ڕاگهیهندراوهكه، ئۆپەراسیۆنەکە لە لایەن بەشی پۆلیسی زەورا و مەفرەزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی زەورا ئەنجام دراوە. هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەستیان بەسەر کۆمەڵێک کەرەستە و ئامرازی جادووکردندا گرتووە کە لای تۆمەتبارەکە بووە.
بهپێی زانیارییهكان، تۆمەتبارەکە ڕاگیراوە بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی پێویستی لەبەرانبەر بگیرێتە بەر.