ئەمریکا مانەوەی هێزەکانی لە ناوچەکە تا ساڵی 2027 درێژ کردەوە ترهمپیش مژدهیهک به ناوچهكه لهبارهی كۆتایی هاتنی جهنگهوه دهدات.
ئهمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سهرۆكی ئهمریكا ڕایگەیاند، هێرشە نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران زۆر ناخایەنن، بەڵام واشنتن بەشێک لە هێزەکانی تا ساڵی 2027 لە ناوچەکەدا دەهێڵێتەوە، سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە ماوەی جەنگەکە کورتخایەن دەبێت و ئامانجیان گەڕاندنەوەی سەقامگیرییە.
لهلایهكی دیكهوه کەناڵی ئەلحوڕە ئاشكرای دهكات، پێت هیگسێت وەزیری بەرگریی ئەمریکا بڕیاری داوە مانەوەی هێزەکان و کەلوپەلە سەربازییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا ساڵی 2027 درێژ بکاتەوە. ئەم لێدوانە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تاران ڕەنگە لە دەرەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئێستا درێژە بکێشێت.
ئاڵۆزییەکانی نێوان واشنتن و تاران گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار و ترەمپ لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: "هەڵمەتە سەربازییەکان درێژخایەن نابن و تەنیا بۆ کاتێکی دیاریکراو دەبن."
ئەمە لە کاتێکدایە کە خولی دووەمی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ لە 20ی کانوونی دووەمی 2025 دەستی پێکردووە و بۆ ماوەی 4 ساڵ بەردەوام دەبێت، بەپێی یاسا، ئەم خولە لە 20ی کانوونی دووەمی 2029 کۆتایی پێ دێت و ترەمپ ناتوانێت جارێکی تر خۆی کاندید بکاتەوە.
لە نیوەڕۆی 20ی کانوونی دووەمی 2029دا، دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەگوازرێتەوە بۆ سەرۆکی نوێ، ئەم سەرۆکە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2028دا دیاری دەکرێت و جێگەی ترەمپ دەگرێتەوە.