سبهی لاهور تاڵهبانی و ژمارهیهک گیراوی لالهزار دادگایی دهكرێن و بهرهی گهلیش لهم بارهیهوه داوایهک ئاڕاستهی دادگا دهكات.
ئهمڕۆ بەرەی گەل له بڵاو كراوهیهكی فهرمیدا ڕایگەیاند، سبەی پێنجشەممە لاهور تاڵهبانی و ژمارەیەک لە هاوەڵەکانی لەبەردەم دادگا ئامادە دەبن و هیواداین دادگا دوور بكهوێته له فشاری حیزب.
ئهو بزووتنهوه سیاسیییه دواخستنی دادگاییکردنیان بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک بە نیشانەی بێبەڵگەییی لایەنی تۆمەتبارکار ناو برد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم کەیسە تاقیکردنەوەیەکی گەورەیە بۆ سەربەخۆییی دادگا و دادوەرەکانی کوردستان و عێراق. بەرەی گەل داوای کرد دادوەران دوور لە فشاری حیزبی بڕیار بدەن و هەیبەت بۆ سەروەرییی یاسا بگێڕنەوە.
لاهور تاڵهبانی و هاوەڵەکانی دوای ڕووداوەکانی 23ـی ئابی 2025 دەستگیر کران. ئەوان بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێکە لە زیندانی لالەزار دەستبەسەرن و تا ئێستا هیچ بڕیارێکی کۆتایی لەسەر کەیسەکەیان لە دادگا نەدراوە.
دوێنێ دانا تەقیەدین، گوتەبێژی تیمی پارێزەرانی گیراوانی لالەزار به پایتهختی ڕاگهیاند، ڕۆژی 3ی ئەیلوولی 2026، لاهور تاڵەبانی و پۆڵاد تاڵەبانی و 10 کەسی دیکە بەپێی ماددەی 56ی یاسای سزاکان 'ڕێککەوتنی تاوانکاری بۆ ئەنجامدانی تاوان یان پیلانگێڕی بۆ کوشتنی کەسێک' دادگایی دەکرێن.
