نەزاکەت حوسێن وەک ئەندامی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پشکی پارتی دەستنیشان کرا.

 

ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیاری دا نەزاکەت حوسێن حەمەسەعید جێگەی د. ئەشواق جاف بگرێتەوە. ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە ئەشواق جاف وەک باڵیۆزی عێراق لە پشکی پارتی دەستبەکار بوو.

 

نەزاکەت حوسێن پێشتر لە پارێزگای سلێمانی کاندیدی ژمارە 33ی پارتی بووە. ناوبراو توانیبووی 2168 دەنگی هاووڵاتییان بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

 

بڕیارەکە بە کۆدەنگیی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران پەسەند کراوە، کۆمیسیۆن بە فەرمی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراقی لەم گۆڕانکارییە یاسایییە ئاگادار کردووەتەوە.