تیمەکانی چاکسازیی کارەبا توانییان بارودۆخی تۆڕی نیشتمانی لە نێوان هەولێر و دهۆک ئاسایی بکەنەوە.
ئهمڕۆ وەزارەتی کارەبای حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگەیاند، تیمەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم کێشەکەیان چارەسەر کردووە.
ئاماژه بهوهش كراوه، لە ئێستادا تیمەکان کار بۆ چاککردنەوەی محاویلە سووتاوەکە دەکەن تا کاتی تەواوبوونی چاکسازییەکان، فیدەرەکان خراونەتە سەر محاویلەیەکی دیکە بۆ ئەوەی دابەشکردنی کارەبا بەردەوام بێت.
بهپێی زانیارییهكان، دوێنێ شەو بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ناو وێستگەی کەورگۆسک لە هەولێر، محاویلەی سەرەکی سووتا، ئەم ڕووداوە بووە هۆی بچڕانی کارەبا لە نێوان هەولێر و دهۆک و لەکارکەوتنی چەند یەکەیەکی بەرهەمهێنان.