33 کۆچبەری نایاسایی بە فەرمانی سهرۆكوهزیران مەسرور بارزانی، لە وڵاتی لیبیاوە دەگەڕێندرێنەوە ههرێمی كوردستان، ئەم کۆچبەرانە بۆ ماوەی 8 مانگ لە زیندانەکانی ئەو وڵاتەدا مابوونەوە و له ڕەوشێکی سەختتدا بوون.
ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، پاش گەیشتنی زانیاری لەسەر بێسەروشوێنبوونی کۆمەڵێک هاووڵاتی لە وڵاتی لیبیا، سەرۆکوەزیران هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانییی دەرەوەی ڕاسپارد بەپەلە ڕێکاری پێویست بۆ ڕزگارکردنیان بگرنەبەر.
وەزارەتەکە ڕوونی کردەوە، لە ئێستادا تەواوی مامەڵەکانی پەیوەست بەو 33 هاووڵاتییە کۆتایی هاتووە، بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا ئەو کۆچبەرانە بگەڕێنەوە باوەشی خێزانەکانیان لە هەرێمی کوردستان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداریی دا و جەختی لەسەر خۆپاراستنی گەنجان و خێزانەکانیان کردەوە، داوای کرد گەنجان ڕێگەی کۆچی نایاسایی بەرەو وڵاتانی ڕۆژئاوا نەگرنەبەر، چونکە ئەمە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەکات و لێپرسینەوەی یاسایی توندی بەدوادا دێت.
بهپێی زانیارییهكان، ئەو گەنجانەی ڕزگار کراون، بۆ ماوەی 8 مانگ لە زیندانەکاندا ماونەتەوە و بەردەوام لەژێر مەترسیی مەرگدا بوون.