زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، بارەگا و شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە سنووری هەولێر و بالیسان گرتەوە.
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، هێرشەکان لە نێوان کاتژمێر 02:00 تاوەکو 02:40ی بەرەبەیان ڕوویان داوە لە شەپۆلی یەکەمدا، بەرزاییەکانی دۆڵی بالیسان لە باشووری کوردستان بە 3 درۆنی خۆکوژی کرانە ئامانج.
بەپێی راگەیەندراوەکە، تەنیا ماوەیەکی کەم دوای ئەم هێرشە، کەمپی جێژنیکان لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕووبەڕووی هێرشی ئاسمانی بوویەوە.
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران باسی لەوە کرد، کەمپی جێژنیکان، شوێنی سەرەکیی نیشتەجێبوونی بنەماڵە، ژن و منداڵانی ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانە.