وەزارەتی دادی عێراق، ئازادکردنی زیاتر لە 600 زیندانی تەنها لە یەک مانگدا لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکە ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ، وەزارەتی دادی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوونیکردەوە، لەمانگی ئابدا 607 زیندانی لە زیندان و ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکە ئازادکران، ئەمەش بە پێی جێبەجێکردنی فەرمان و بڕیارە دادوەرییە جیبەجێکراوەکان.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دادی عێراق ئاماژە بەوەشکراوە: "لە نێو ئەوانەی ئازادکراون، 461 زیندانی بەپێی بڕیار و فەرمانە جیاوازەکانی دادوەری کە لەلایەن دادگاکانی پەیوەندیدارەوە دەرچووە، ئازاد کراون، لەکاتێکدا 146 زیندانی بەر یاسای لێبوردنی گشتی کەوتوون".

وەزارەتی داد جەختی لەوەشکردەوە، بەشی چاکسازی بەردەوامە لە چاودێریکردن و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی ئازادکردن ئەمەش دوای جێبەجێکردنی سەرجەم مەرجە یاساییەکان و زامنکردنی مافی دەستگیرکراوان .