لێکەوتەکانی بڕیاری وازهێنانی لیۆنێل مێسی لە یاری نێودەوڵەتی بەردەوامە و کاریگەری لەسەر بڕیاری یاریزانانی دیکەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دروست کردووە.
ئەمڕۆ لیۆناردۆ پارێدێس، ناوەراستکاری ئەرجەنتین ڕایگەیاند، چیتر درێسی هەڵبژاردەکەی ناپۆشێتەوە، پارێدێس ئاشکرای کردووە: "زەحمەت بوو بەبێ میسی بەردەوام بم، سزای قورسی یارییەکان و بڕیارەکەی وازهێنانی میسی دوو هۆکاری سەرەکی بوون بۆ ئەوەی بە فەرمی وازهێنانم ڕابگەیەنم."
پارێدێس یەکێک بوو لە یاریزانە دیارەکانی نێو نەوەی زێڕینی ئەرجەنتین کە لەگەڵ میسی توانییان چوار نازناوی مێژوویی یەک لەدوای یەک بەدەستبهێنن.