هێزەکانی هاوپەیمانان هێرشێکی 10 درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە سنووری پارێزگای هەولێر پووچەڵ کردەوە.

بەپێی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، لە کاتژمێر 01:13ی بەرەبەیان تاوەکو 03:31ی سەرلەبەیانی، 10 درۆنی بۆمبڕێژکراو لە سنووری ئاسمانیی پارێزگای هەولێر لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە ئاشکرا کراون و ڕاستەوخۆ پێکاون و خستراونەتە خوارەوە.

دژەتیرۆری کوردستان ئاشکرای کرد، سەرەڕای گەورەیی هێرشەکە و ژمارەی درۆنەکان، خۆشبەختانە تێکشکاندنیان هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.