وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سڵاوی سەربازی ڕەت دەکاتەوە و جێبەجێکردنی بە ئەرکێکی یاسایی بڕیاردراو دەزانێت.
هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە گوایە سڵاوی سەربازی (التحية العسكرية) لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە هەڵوەشێنراوەتەوە، هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان جەختی کردەوە، سڵاوی سەربازی بە یاسا ڕێکخراوە و وەک ئەرکێکی فەرمی و سەربازی لەلایەن کارمەند و ئەفسەرانەوە بۆ پلەی باڵاتر لە خۆیان و ژمارەیەک پۆستی باڵا جێبەجێ دەکرێت.