پزیشکیان دوای گرژی و ئاڵۆزییهكانی دوێنێ شهو لە فڕۆکەخانەی تارانەوە پەیامێکی ڕوونی بۆ جیهان و واشنتن نارد و بۆچوونی وڵاتهكهی له سهر دوایین پێشهاتهكان ڕاگهیاند.
ئهمڕۆ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران پێش بەڕێکەوتنی بۆ كۆماری قیرغیزستان له فڕؤكهخانهی تارانهوه ڕایگەیاند، تاران بە دوای هەڵگیرساندنی شەڕەوە نییە بەڵام وەڵامی هەر دەستدرێژییەک بە تووندی دەدەنەوە.
ئاژانسەکانی هەواڵی ئیرنا و ئانادۆڵو بڵاویان کردەوە، پزیشکیان لە فڕۆکەخانەی تارانەوە هۆشداریی داوەتە واشنتن کە بێدەنگ نابن، ئاماژەی بەوە کردووه، بێسەقامگیری لە ناوچەکەدا لە بەرژەوەندیی هیچ وڵاتێکدا نییە و دەبێت هەمووان بۆ ئاسایش و ئابووریی ناوچەکە کار بکەن.
سەرۆککۆماری ئێران لووتکەی شەنگهای لە بیشکەک وەک سیمبولی دەنگی جیاواز و سەربەخۆ لە جیهاندا ناو برد. بڕیارە پزیشکیان لە پەراوێزی ئەم لووتکەیەدا لەگەڵ سەرۆکەکانی ڕووسیا، تاجیکستان و سەرۆکوەزیرانی هیندستان و پاکستان کۆ ببێتەوە.
ئەم لێدوانانە دوای ئەوە دێن کە شەوی ڕابردوو ئەمریکا هێرشی کردە سەر دوورگەی لارک و سوپای پاسدارانیش وەک وەڵامێک چەند بنکەیەکی ئەمریکای لە ئوردن و ئیمارات مووشەکباران کرد.