ئێران بە ئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکای لە ئوردن و ئیمارات وەک وەڵامێک بۆ کوژرانی 2 کەس لە دوورگەی لارک ڕاگەیاند.

 

ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران و ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویان کردەوە، تاران هۆشداریی داوە کە هەر هێرشێکی نوێی ئەمریکا بە تووندی وەڵام دەدرێتەوە و بەرپرسیارێتیی ئاڵۆزییەکان لە ئەستۆی واشنتنە.

 

سوپای پاسداران هێرشەکەی بۆ سەر ئوردن بە بەرگریی ڕەوا ناو برد و ئاماژەی بەوە کرد، ئەو بنکانە بۆ لێدانی ئێران بەکارهێنراون، لە بەرامبەردا وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئوردن ئاشکرای کرد کە 8 مووشەکی ئێرانییان لە ئاسمانی وڵاتەکەیان تێکشکاندووە.

 

بەرپرسێکی ئەمریکی بە ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ڕاگەیاندووه‌، هێرشەکەی سەر دوورگەی لارک بۆ لەناوبردنی 2 سەکۆی مووشەکی بووە کە دەیانویست گەرووی هورمز تێکبدەن.

 

ئەم ئاڵۆزییە نوێیانە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا پێشتر هۆشداریی دابوو لە ئەگەری سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر تاراندا.