ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی ڕاگەیاند کە دەستدرێژیی کردبووە سەر کچێکی خەڵکی بەغدا.

 

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگه‌یاند، دوێنێ شه‌و دوای ئاگادارکردنەوەی هێزە ئەمنییەکان، توانییان تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن.

 

بەپێی زانیارییەکانی ئاسایش، دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە کوڕ و کچەکە پێشتر پەیوەندییان هەبووە. بەهۆی کێشەیەکی نێوانیانەوە ڕووداوەکە گەیشتووەتە ئەو دۆخە و لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر دەستبەسەرە.

 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، کچە بەغداییەکە لە پەیجێکی عێراقیدا بڵاوی کردبووەوە کە دەستدرێژیی کراوەتە سەر و لە سەر شەقامێک فڕێ دراوە.