لە عێراق تەنها لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە هەزار کەس بێسەرووشوێنن و چارەنووسیان بە نادیاری ماوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی خاچی سوور، لە ساڵی 2025دا زیاتر لە 1200 کەیسی نوێی بێسەروشوێنبووان لە عێراق لەنێو ڕێکخراوەکە تۆمارکراوە، کە تەنها چارەنووسی 517 کەسیان ڕوون کراوەتەوە.

ڕێکخراوەکە جەخت لەوەشدەکاتەوە، بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنبووان ئەرکی سەرەکی دەوڵەتە تاوەکو چارەنووسی ئەو کەسانە ئاشکرا بکرێت.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی خاچی سوور دا هاتووە، هۆکاری بێسەروشوێنبووان دەگەڕێننەوە بۆ ئاوارەبوون، گرتن و دەستبەسەرکردنیان لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە، کارەسات یان لە شەڕی داعشدا بێسەروشووێنبوون و تا ئێستا سۆراخیان نازانرێت و چارەنووسیان بە نادیاری ماوەتەوە.