بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر نۆرەگرتنی پێشوەختەی بۆ وەرگرتنی بەنزین قەدەغە کرد.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند، ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە شەقام و کۆڵانەکانی نزیک بەنزینخانەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
بهپێی ئاگادارییهكه، بڕیارەکە ئەو شۆفێرانە دەگرێتەوە کە ڕۆژێک پێش دابەشکردنی بەنزین و بەتایبەت لە شەواندا نۆرە دهگرن.
نەوت و کانزاکانی هەولێر هۆشداری به شۆفێران دهدات و دهڵێت: "هاتووچۆ ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی پێش وادهی دابهشكردن له نزیک بهنزنیخانهكان دهمێننهوه تۆمار دکات و سزای پێبژاردنیان بۆ دەنووسرێت."
ئەم هەنگاوە لەپێناو کەمکردنەوەی جەنجاڵی و ڕێگریکردنە لە دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ لە گەڕەکەکاندا.