تیم مارت، زنجیرە مارکێتە ناسراوەکەی کوردستان، هەڵمەتێکی فراوانی نیشتیمانی بۆ داشکاندنی نرخەکان لە سەرجەم لقەکانی دەست پێکرد.
زنجیرە مارکێتەکانی تیم مارت گەورەترین هەڵمەتی داشکاندنی نرخی کاڵاکانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم هەڵمەتە لە ڕێککەوتی 27-08 تا 29-08-2026 بەردەوام دەبێت و باشترین کوالێتیی کاڵاکان، بە کەمترین نرخ پێشکەشی کڕیاران دەکرێت.
بهپێی بڵاو كراوهیهكی تیم مارت، داشکاندنەکان لە تەواوی لقەکانی دەبێت و تهواوی کاڵاكان دهگرێتهوه لهوانهش برنج، زەیت، دۆشاوی تەماتە، شەکر و پاقلەمەنییەکان لە خۆ دەگرێت.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک داشکاندنی نیشتمانیدایە کە تیم مارت بۆ کەمکردنەوەی قورساییی قەیرانی دارایی لە سەر شانی خەڵک گرتوویەتیە بەر.
تیم مارت ماوەیەکی زۆرە بەردەوامە لە پێشکەشکردنی داشکاندن بە مەبەستی ڕەچاوکردنی باری ئابووریی هاووڵاتییان.
ئەم داشکاندنە لە کاتێدایە، چەند رۆژێک پێش ئێستا تیم مارت هەڵمەتی کڕینەوەی بەرهەمی جووتیارانی باڵەکایەتی وەکو پشتیوانییەک بۆ بەرهەمەکانیان ڕاگەیاند و لە زنجیرە مارکێتەکانی دا، بە نرخێکی کەم پێشکەشی کڕیاران دەکات.