وا بڕیاره ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مامۆستایانی گرێبه‌ست و فه‌رمانبه‌رانی نوێ سەر بە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستین بكرێت.
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە 30ی ئابی 2026، مووچەی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لە دوای 1ی تەممووزی 2024 دامەزراون.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، ئەم فەرمانبەرانە بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لە دامەزراوەکانی حکومەت دەستبەکار بوون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، شایستە داراییەکانی ئەم توێژانە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت و پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە بەپێی خشتەی ڕاگەیەندراو بەردەوام دەبێت.