سەرەڕای دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە ئەنقەست زانیاریی لەبارەی کاتی دابەشکردنی مووچەکەیانەوە بڵاو دەکاتەوە و بەهەڵیاندا دەبات.
عەلی ڕەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان سەرەڕای دیاریکردنی کاتی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بەڵام زانیاری ناڕاست لەبارەی هاتنی مووچە و دابەشکردنی بڵاودەکاتەوە.
ئەمڕۆ عەلی ڕەئووف لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بەوە کردووە، هەر کاتێک لایەنی پەیوەندیدار کاتی ڕاستەقینەی دابەشکردنی مووچەی پێ ڕابگەیەنێت، بە ئەنقەست ڕۆژێک دوای دەخات و پاشان بۆ میدیاکانی بڵاو دەکاتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، وەزارەتی دارایی عێراق مانگانە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دوا دەخات، فەرمانبەران و مامۆستایان بە ئومێدی بە دەست خستنی زانیاریی دروستن و چاوەڕێی بڵاوکراوەی نوێنەرەکانیان دەکەن.