كێشه‌ی ئاوی مزگه‌وته‌كانی سلێمانی چاره‌سه‌ر ده‌بێت

4 مزگه‌وت له سلێمانی كێشه‌ی نه‌بوونی ئاوییان هه‌یه و ئه‌وقافی شاره‌كه‌ش دوو ڕێگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه ده‌دۆزێته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی له 4 مزگه‌وتی سلێمانی، كێشه‌ی نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا ئه‌وقافی سلێمانی هاته ده‌نگ و ده‌ڵێت: "به دوو ڕێگه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین"
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه عەباس خدر، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی رایگه‌یاند، دوای ڕاوێژ و گفتوگۆ بڕیارماندا به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌بوونی ئاو له مزگه‌وته‌كانی سلێمانی و ئه‌و 4 مزگه‌وته‌ی كه گرفتی كه‌مئاوییان هه‌بوو ناهێڵین چیتر ڕووبه‌ڕووی ئه‌م گرفته ببنه‌وه و كێشه‌كه‌یان به‌ته‌واوی بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
ناوبراو سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، بۆ به‌شێكیان سوود له تانكه‌ری ئاو ده‌بینین و به‌شێكی دیكه‌یان كه خاوه‌ن بیری ئاوی تایبه‌ت به خۆیانن به قووڵایی چه‌ند مه‌ترێك بۆڕی ئاوییان بۆ شۆڕده‌كه‌ینه‌وه و به‌مه‌ش كۆتایی به گرفته‌كه ده‌هێنین.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 760 مزگەوت هەن و له‌م ژماره زۆره‌شدا ته‌نیا 4 مزگه‌وت كێشه‌ی نه‌بوونی ئاوییان هه‌یه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له عێراق و هه‌رێمی كوردستان قه‌یرانی نه‌بوونی ئاو، به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی ئاو له‌لایه‌ن توركیا و هاوكات به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕیژه‌ی پله‌ی گه‌رمی و كه‌م بارانی دروست بووه، ته‌نانه‌ت دانیشتووانی به‌شێك له پارێزگاكانی عێراق به‌هۆی وشك بوونی سه‌رچاوه‌كانی ئاو به‌ره‌و ناوچه‌ی دیكه كۆچییان كردووه.