هەرێمی کوردستان ئامادەیی نیشان دەدات لە بەرامبەر دابینکردنی بەنزینی 450 دیناری، بڕی 50 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بکات.

 

ئەمڕۆ  ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ڕایگه‌یاند، ئامانجی ئەم پێشنیازه‌ دابینکردنی بەنزینە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە لە هەموو ناوچەکانی عێراق. وەزارەتی سامانە سروشتییەکان داوای کردووە بڕی نەوتی خاو بۆ بەکارهێنانی ناوخۆی هەرێم زیاد بکرێت.

 

هاوکات کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق ئاماری فرۆشی مانگی تەممووزی 2026ی بڵاو کردەوە. بەپێی ئامارەکان، فرۆشی بەنزین لەو مانگەدا گەیشتووەتە 78 ملیار لیتر و نەوتی سپیش 35 ملیۆن لیتر بووە. فرۆشی گازی گازوایل 528 ملیار لیتر و زەیتی سووتەمەنی 408 ملیار لیتر تۆمار کراوە. سووتەمەنیی فڕۆکەکان لە بازاڕەکانی عێراقدا زیاتر لە 13 ملیۆن لیتر فرۆشی هەبووە.

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، عێراق بەهۆی نەبوونی ژێرخانی پاڵاوتن، بۆ دابینکردنی سووتەمەنی پشت بە هاوردەکردن دەبەستێت. ئەم کێشەیە باری دارایی حکومەتی قورس کردووە و بووەتە هۆی دروستبوونی قەیرانی بەردەوام.