پایتەخت میدیا زانیاری لەسەر بەشداریی سەرکەوتووانەی نوێنەرانی دەڤەرەکانی کوردستان لە سیمیناری نێودەوڵەتیی ئابووریی سەوز لە چین بڵاودەکاتەوە.
ئەمڕۆ دکتۆرە باخان ئازاد بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، وەک نوێنەری چەندین ناوچەی جیاوازی کوردستان وەکو (دەڤەری سۆران، ڕاپەڕین، زاخۆ و کەلار)، بانگهێشتی وڵاتی چین کراون بۆ بەشداریپێکردن لە سیمینارێکی نێودەوڵەتیی دوو هەفتەیی سەبارەت بە داهاتووی ئابووریی سەوز.
دکتۆرە باخان ئازاد ئاماژەی بەوە کرد، لە پرۆسەی بەشداریپێکردنەکەدا لە نێوان چەندین وڵات و نەتەوەی وەک گامبیا، نێجیریا، ئۆزبەکستان و ئازەربایجان، نوێنەرانی کوردستان بە جلوبەرگی ڕەسەنی کوردی و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان ئامادە بوون و خەڵاتی ڕێزلێنانیان لەلایەن چینەوە پێبەخشرا.