هەفتەی داهاتوو چاوپێکەوتن بۆ دامەزراندنی 250 کەس لە پارێزگای هەڵەبجە دەست پێدەکات.
ئەمڕۆ سەرچاوەیەک لە لێژنەی باڵای دامەزراندن لە هەڵەبجە ڕایگەیاند، لێژنەی ئەنجوومەنی ڕاژە سەردانی پارێزگاکە دەکات، ئەم سەردانە بە مەبەستی ئەنجامدانی چاوپێکەوتنە لەگەڵ 500 بۆ 600 پێشکەشکار کە بۆ قۆناغی کۆتایی جیا کراونەتەوە.
بهپێی سهرچاوهكه، پڕۆسەکە وەک قۆناغی کۆتاییی دامەزراندنی 250 کەس لە سنوورەکە هەژمار دەکرێت، لێژنەکە پاش دوو مانگ لە وردبینیکردنی فۆڕمی 9,600 داواکار، ناوی ئەو کەسانەی بەپێی سیستەمی خاڵبەندی جیا کردووەتەوە.
دهشڵێت: "ناوی کۆتاییی دەرچووان دوای تەواوبوونی چاوپێکەوتنەکان بە فەرمی بڵاو دە کرێتەوە. سیستەمی خاڵبەندییەکە ساڵانی دەرچوون، جۆری بڕوانامە، نمرەی کۆتایی و پشکی کەسوکاری شەهیدان لە خۆ دەگرێت."
ئهمه لهكاتێكدایه، پرۆسەی دامەزراندنی دەرچووان لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئەنجوومەنی ڕاژەوە ڕێک دەخرێتەوە.