سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق کرد و پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەکانی حکومەتی عێراق و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی زه‌یدی دژی گەندەڵی ڕاگەیاند.
ئه‌مڕۆ لە پیرمام سەرۆک بارزانی پێشوازی لە محەممەد عەلی ئەللامی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد. سه‌رۆک بارزانی ڕایگه‌یاند، هەرێمی کوردستان نابێتە پەناگە بۆ گەندەڵکاران و لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا هێڵی سوور لەسەر هیچ کەسێک نییە.
لە دیدارەکەدا کە سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، باس لە پڕۆسەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ئاستەنگەکانی بەردەم پاراستنی سامانی گشتی کرا. سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق داوای پشتیوانیی سەرۆک بارزانی کرد بۆ سەرخستنی هەوڵەکانی بنبڕکردنی گەندەڵی لە سەرتاسەری وڵات‌دا.
به‌پێی ڕاگه‌یێندراوی باره‌گای بارزانی، سەرۆک بارزانی پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەکانی حکومەتی فیدراڵ له دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی دەڕبڕی و سزادانی گەندەڵکارانی بە ئەرکێکی پیرۆز وەسف کرد.
سەرۆک بارزانی جەختی کردەوە کە ئەم پڕۆسەیە دەبێت بەردەوام بێت و بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادرێت گەندەڵکاران لە هەرێمی کوردستان حەشار بدرێن.
ئەم دیدارە لە کاتێکدایە كه عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له 28ی حوزەیرانی 2026 ده‌ستی به 'هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌به‌یان' كرد و ده‌یان به‌رپرسی باڵای عێراق به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ڕاپێچی زیندان كران.