قەیرانی سووتهمهنی بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەڕوات و له نوێترین پێشهاتدا وهزارهتی نهوتی عێراق بێ دهسهڵاتی خۆی له چارهسهركردنی كێشهكه له كوردستان و عێراق ڕاگهیاند.
ئهمڕۆ محەممەد خوزەیر، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگهیاند، بەهۆی کەمیی بەرهەمی ناوخۆیی و هاوردەکردنی بەنزین لە دەرەوە، ناتوانن کێشەی سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان چارەسەر بکەن.
وەزیری نەوت ئاماژەی بەوە کردووە کە عێراق خۆشی کێشەی کەمیی بەنزینی هەیە و بە ناچاری لە دەرەوە هاوردەی دە کات. هەروەها وەزیرەکە نووسراوێکی فەرمیی ئەنجوومەنی وەزیرانی ڕەت کردووەتەوە کە تایبەت بوو بە دابینکردنی 15 هەزار بەرمیل نەوت یان هاوتاکەی بە بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان.
سیپان شێروانی، ئەندامی لیژنەی نەوت و ئەندامی لیژنەی کاتیی پەرلەمانی عێراق له كۆنگرهیهكی ڕۆژنامهوانیدا باسی دوایین كۆبوونهوهی بۆ چارەسەری کێشەی بەنزین لهگهڵ وهزارهتی نهوتی عێراق كرد و ئاشكرای كرد كه پاساوی وەزارەتی نەوت ئەوەیە کە تەنیا دەبێت 50 هەزار بەرمیل نەوت بە پاڵاوگەکانی هەرێمی کوردستان بدرێت و هەر داواکارییەک بۆ بڕی زیاتر پێویستی بە هەموارکردنەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران هەیە.
سیپان شێروانی ڕەخنەی لە هەڵوێستی بەرپرسانی بەغدا گرت و گوتی: "قسە و کرداریان جیاوازە، لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان چەند چارەسەرێکی وەک پێدانی نەوتی خاوی بەپێی ژمارەی دانیشتووان پێشکەش کردووە."
بڕیارە سبەی لێژنە پەرلەمانییەکە میوانداریی بەرپرسانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن و دواتر پێشنیاری کۆتایی بۆ چارەسەری کێشەکە بدەنە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق. پێشتر کێشەی دابینکردنی سووتەمەنی و بەنزین یەکێک بووە لە پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان هەبووە.