کەمێک پێش ئێستا ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای کەسنەزان – هەولێر ڕوویدا، بارهەڵگرێکی دوای لەدەستدانی کۆنترۆڵ، خۆی بە 8 ئۆتۆمبێلدا کێشا.

بەپێی زانیارییەکانی پایتەخت میدیا، بارهەڵگرەکە گەچی بار کردووە، دواتر بەهۆی نەمانی برێکەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و بە خێراییەکی زۆرەوە خۆی چەندین ئۆتۆمبێلدا کێشاوە، بەو هۆیەشەوە ئاگر لە چەند ئۆتۆمبێلێک کەوتووەتەوە.




سەبارەت بە ژمارەی قوربانییەکان ئاماری جیاواز بەردەستە، نەخۆشخانەی ڕزگاری بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە ڕووداوەکە کەسێک گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی داددی کراوە، هەروەها 7 کەس بریندار بوون. 

هاوکات عەقید هێمن ئەمین، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئامارێکی دیکەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا خستەڕوو و ڕایگەیاند، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان 4 کەس گیانیان لەدەستداوە و 5 بۆ 6 کەسی دیکەش بریندارن بوونە.