حکومەتی عێراق لە هەنگاوێکی نوێدا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ئەمریکا، چەندین درۆن و مووشەکی دوورهاوێژی لە گرووپێکی چەکدار وەرگرت، هاوکات ناوچەی 'جەرف ئەلسەخەر' بووەتە مەیدانی ململانێی دەسەڵات.
ئەمڕۆ ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی ئەلجەدید بڵاوی کردەوە، گرووپێکی چەکدار کە خاوەنی بلۆکێکی پەرلەمانییە، بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە 20 درۆنی انتیحاریی و چەندین مووشەکی مەودا 100 کیلۆمەتریی ڕادەستی حکومەت کردووە.
ئەم پڕۆسەیە لە ژێر چاودێریی وردی واشنتن ئەنجام دراوە تا ڕێگریی لە سزای دارایی سەر عێراق بکرێت، بەڵام گرووپەکانی وەک کەتائیبی حزبوڵا و نوجەبا هێشتا ڕەتدە کەنەوە چەکەکانیان ڕادەست بکەن.
بهپێی ڕۆژنامهكه، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پلانی هەیە لە ڕێگەی هێزەکانی دژەتیرۆرەوە گەمارۆی جەرف ئەلسەخەر بدات و چاودێریی دەروازەکانی ئەو ناوچەیە بکات کە 12 ساڵە لە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتدا نییە.
حکومەتی عێراق تا 30ی ئەیلوولی ئەمساڵی وەک وادەی کۆتایی دیاری کردووە بۆ ئەوەی هەموو چەکێک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت، ئەگەرنا ڕووبەڕووی فشاری نێودەوڵەتیی دەبێتەوە.