چۆن كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی به‌ڵێنه‌كانی به‌جێ گه‌یاند؟

كابینه‌ی خۆڕاگری: كابینه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵه‌ی كاركردنیدا توانی مه‌حاڵ بكاته ڕاستی و به‌ربه‌سته‌كان تێكبشكێنێت و ئاڵنگاری گه‌وره له دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری و ئاو و ڕێگه و بان و ده‌یان پڕۆژه‌ی دیكه بكات.
ئه‌گه‌ر به‌خێرایی سه‌یری كاره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م بكه‌ین ده‌بینین كه ده‌یان به‌ربه‌ستی وه‌ك نەناردنی بوودجەی ساڵانه و كێشه بۆ مووچه و ڕێگری له ده‌یان پڕۆژه‌ی ستراتیژی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه كراوه، به‌ڵام ئه‌م كابینه‌ی خۆڕاگرییه توانیویه‌تی 717 پڕۆژەی ڕێگەوبان به تێچووی 1 تریلیۆن و 29 ملیار و 35 ملیۆن دینار له ته‌واوی ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام داوه.
كابینه‌ی خۆڕاگری له پرسی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه به‌راورد به كابینه‌كانی پێشوو گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه و توانیویه‌تی دوو پڕۆژه‌ی زه‌به‌لاحی ئاو جێبه‌جێ بكات، له‌وانه پڕۆژه‌ی ئاوی هه‌ولێر و پڕۆژەی ئاوی قوشتەپه كه گرفتی نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه له سه‌نته‌ر و سنووری هه‌ولێر به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر كردووه و جگه له‌مانه ده‌یان پۆندی ستراتیژی بنیات نراوه.
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زۆرترین هاوكاری پێشكه‌شی جووتیاران كردووه و هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی له‌گه‌ڵ دروست كردوون، 4 سایلۆی نوێ، 30 هه‌زار خانووی پلاستیكی بۆ كشتوكاڵ، 18 كارگه بۆ به‌روبومه كشتوكاڵییه‌كان و 101 كۆگه‌ی ساردكه‌ره‌وه له‌پێناو جووتیاران دروستكراوه و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ته‌واوییان پێشكه‌ش كراوه. هه‌ر ئه‌مانه‌ش نا كابینه‌ی خۆڕاگری به‌رهه‌می نێوخۆیی جووتیارانی ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپا و ناوچه‌كه كردووه و كریاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ دۆزینه‌ته‌وه.
ئه‌مانه مشتێكن له خه‌رمانی كابینه‌ی ئیراده و خۆڕاگری، كه ڕاسته‌وخۆ له‌پێناو خه‌ڵك ده‌یان ئاڵنگاری له‌م شێوه‌یه‌ی كردووه و بۆ ساتێكیش نه‌وه‌ستاوه له خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان.