له به‌غدا هێزێکی ئەمنی یەکێک لە ئەندامانی دەستەی ئەرکانی حەشدی شەعبی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دەستگیر کرد.
ئه‌مرۆ میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه، ئەم ئەندامەی دەستەی ئەرکان كه ده‌ستگیر كراوه ناوی ئەکرەم ئەبو جەعفەرە و یه‌كێکه له سه‌ركرده دیاره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، هه‌روه‌ها لەم پرۆسەیەدا سێ ئەندامی دیکەی حەشدی شەعبی لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا دەستگیر کراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەم دەستگیرکردنانە لە ناوچەی بەلەدییات ئەنجام دراون و هیچ ڕوونکردنەوەیەک لە بارەیانەوە نەدراوە و تا ئێستاش هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هەفتەی ڕابردوو 17ـی ئابی 2026 هێزێکی دژەتیرۆر بەرپرسی هەواڵگریی حەشدی لە زیقار دەستگیر کردبوو.