لە ئاگادارییەک بۆ هەموو جووتیارانی دەڤەری باڵەکایەتی و سیدەکان، زنجیرە ماڕکێتێکی بەناوبانگی کوردستان ڕایگەیاندووە، بەرهەمی خۆماڵییان دەکڕێتەوە.


لەپێناو پاڵپشتیکردن لە جووتیاران و بەرهەمی خۆماڵی، زنجیرە ماڕکێتەکانی تیم مارت، بڕیاریداوە، هەموو بەرهەمی ئەمساڵی جووتیارانی دەڤەری باڵەکایەتی و سیدەکان بە نرخی گونجاوی بازاڕ بکڕێتەوە و لە بازاڕەکانی خۆیدا بیفرۆشێتەوە.


ئەو زنجیرە مارکێتە ئاماژەی بەوەکردووە: سبەی سێشەممە (17ـی ئابی 2026) لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە لە قوبەی گەڵاڵە، تیمەکانیان چاوەڕێی جووتیارانی باڵەکایەتی و سیدەکان دەکەن، بۆ وەرگرتنی بەرهەمەکانیان.


ئەم هەنگاوەش، بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمی خۆماڵی و هاندانی جووتیاران بۆ پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ، بۆ ئەوەی چیتر جووتیاران بەهۆی ڕکابەریکردنی بەرهەمی هاوردەکراو، هەروەها تێچووی گواستنەوە، سوودی دارایی لە بەرهەمەکانیان نەبینن.