لە ویلایەتێکی ئەمریکا بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە زیاتر لە 42 هەزار کەس ماڵ و حاڵیان جێ دەهێڵن و باری نائاسایی ڕاگەیەنرا.

 

ئه‌مڕۆ بەرپرسانی ویلایەتی نێڤادا لە ڕۆژئاوای ئەمریکا بە فرانس پرێسیان ڕاگەیاندووە، خێراییی با بووەتە هۆی ئەوەی ئاگرەکە زیاتر تەشەنە بسێنێت و لە شاری ڕینۆ نزیک ببێتەوە؛ ئەمەش 42 هەزار کەسی ناچار کردووە ماڵ و حاڵیان جێ دەهێڵن. هەروەها داوا لە 45 هەزار کەسی دیکە دەکرێت ماڵ و حاڵیان جێ بهێڵن و بەپێی ئامارەکان تا ئێستا 6 کەس بریندار بوون.

 

ئاماژەیان بەوە کردووە، تا ئێستا نزیکەی 15 هەزار دۆنم سووتاوە، خێراییی با وای کردووە ئاگرەکە بەرەو ناوچەی نیشتەجێبوون تەشەنە بسێنێت و باری نائاسایی لە ویلایەتەکەدا ڕا بگەیەنرێت.

 

هه‌روه‌ها دەڵێن: "ئەم ئاگرە بەشێکە لە شەپۆلێکی چالاکیی ئاگرکەوتنەوە لە سەرانسەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ڕۆژئاوای ئەمریکا کە بەهۆی وشکەساڵییەوە لەم ساڵدا زیادی کردووە."

 

هاوکات، شاری ڕینۆ دەکەوێتە ویلایەتی نێڤادا لە ڕۆژئاوای ئەمریکا، زیاتر لە 280 هەزار کەسی تێدایە و نزیک سنووری کالیفۆرنیایە.