پارێزگاری ههولێر، وردەکاریی پردی شۆڕشی بڵاو کردەوە کە بەرزییەکەی 48 مەترە و بۆ یەکەم جاره لە عێراق و کوردستان، پردێکی ناوازەی لهم شێوهیه لەسەر ڕێگای هەولێر بۆ کۆیە دروست دەکرێت.
ئهمڕۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆژەی ستراتیژیی دووسایدی هەولێر - کۆیە، پردی شۆڕش بە دیزاینێکی جیاواز و بەرزیی 48 مەتر جێبەجێ دەکرێت.
پارێزگاری هەولێر ئاماژهی بهوهدا، ئەم پڕۆژەیە لە ژێر چاودێریی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە لایەن کۆمپانیای ئەوزانەوە کارەکانی ئەنجام دەدرێت.
پردەکە درێژییەکەی 250 مەترە و هەر سایدێکی سێ ڕێڕەوی هەیە، کە پێکهاتەکەی تێکەڵەیەکە لە کۆنکرێت و ئاسن. لە ئێستادا کارکردن لە 30 کیلۆمەتری ڕێگای هەولێر کۆیە بەردەوامە و 22 کیلۆمەتری قیڕ کراوە.