لە ماوەی 3 ڕۆژدا، دوو ژن لە شارەکانی سنە و سەقز لەلایەن هاوسەرانی پێشوویانەوە بە چەقۆ هێرشیان کرایە سەر و کوژران.
ئەمڕۆ ڕێكخراوهكانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایانگەیاند، ئاتووسا جەعفەری تەمەن 27 ساڵ و فەرمانبەری پۆستەی سنە، ڕۆژی یەکشەممە لە کاتی چوون بۆ سەر کارەکەی لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە دراوەتە بەر چەقۆ و گیانی لەدەست داوە.
بهپێی زانیارییهكان، ئاتووسا لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا هێرشی کراوەتە سەر و چەقۆیەک بەر دڵی کەوتووە.
هاوکات ڕۆژی هەینی لە شاری سەقز، لەتیفە محەممەدزادەی تەمەن 49 ساڵ، کە ژنێکی شۆفێری تەکسی و کرێکار بووە، لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە بە زیاتر لە 20 چەقۆ کوژرا. لەتیفە سەرپەرشتیاری کوڕێکی 16 ساڵان بوو و پێشتریش چەندین جار هەڕەشەی کوشتنی لێ کرابوو.
هەردوو قوربانییەکە پێشتر سکاڵای یاسایییان تۆمار کردبوو، بەڵام بکوژەکان پێش دەستگیرکردنیان تاوانەکەیان ئەنجام داوە، هەڵاتوون و تا ئێستاش دهستگیر نهكراون.