دادگای کەرکووک جووتیارێکی کوردی گوندی شەناغەی بە ملیۆنێک دینار سزا دا و لە بەرامبەردا کەمپینێکی هاوکاریی دارایی بۆ دابینکردنی سزاکەی دەستی پێدەکات.

 

لە هەڵوێستێکدا بۆ پشتگیری لە دۆسیەی زەوییەکانی سەرگەڕان، هەڵمەتێکی دارایی بەمەبەستی دانانی سزای پێبژاردن و خەرجییە یاساییەکان بۆ 'محەممەد ئەمین'، جووتیاری کوردی گوندی شەناغەی سنووری کەرکووک ڕاگەیەندرا.

 

محەممەد ئەمین، ئەو جووتیارەی لە 17ی شوباتی 2025 لە کاتی کارکردنیدا سەربازێکی عێراقی ملپێچەکەی ڕاکێشا و ویستی لە تراکتۆرەکەی بیهێنێتە خوارەوە، دادگا بڕیاری کۆتایی دا و جووتیارەکەی بە پێبژاردنی ملیۆنێک دینار سزا دا.

 

لە کاردانەوەی ئەم بڕیارەدا، هەڵمەتێک بۆ داکۆکیکردن لە زەوییەکانی ناوچە دابڕێنراوەکان کۆکردنەوەی هاوکاریی دەست پێکردووە، تاوەکو ئەو سزایە و خەرجییەکانی دۆسیەی سەرگەڕان دابین بکرێت.

 

هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی ژمارە هەژماری FIB و پەیوەندیکردن بە ژمارە تەلەفۆنی07502185607 (ناوخۆی کوردستان) بەشداری لەم هەڵمەتەدا ببن.