ئەفشین فەرەجی ئەو کرێکارەی 90%ی جەستەی لە ئاگرەکەی تانجەرۆ سووتا بوو لە تاران کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ سەرچاوە پزیشکییەکان لە نەخۆشخانەی سووتانی تاران ڕایانگەیاند، ئەفشین عەبدولقادر فەرەجی دوای پێنج ڕۆژ لە مانەوە لە ژێر چاودێریی چڕ و ململانێ لەگەڵ سەختیی برینەکەی، گیانی لەدەست دا.
ئەم کرێکارە تەمەنی 35 ساڵ بوو و خەڵکی شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو. ئەو لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی کۆگای سووتەمەنیی تانجەرۆ لە سلێمانی، کە شەوی 17 لەسەر 18ی ئەم مانگە ڕووی دا، بە سەختی بریندار بوو.
لەو ڕووداوەدا زیاتر لە 41 کەس بریندار بوون، بەڵام بەهۆی زۆریی ڕێژەی سووتانەکەی، ئەفشین فەرەجی تەنیا بریندار بوو کە دۆخی تەندروستیی ناجێگیر بوو.