پزیشكان و په‌رستارانی كوردستان له عێراق داده‌مه‌زرێن

ده‌رگای دامه‌زراندن بۆ قوتابیانی ده‌رچووی به‌شه پزیشكییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له عێراق كرایه‌وه
وا بڕیاره، به‌شێكی هه‌ره زۆری قوتابیانی ده‌رچووی به‌شه پزیشكییه‌كان و به‌تایبه‌تیش په‌رستارانی هه‌رێمی كوردستان، له دامه‌زراوه پزیشكییه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵ دابمه‌زرێن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بڵاویكرده‌وه، داوا له ده‌رچووانی كۆلێژه پزیشكییه‌كان و به‌تایبه‌ت په‌رستاران ده‌كه‌ین له‌ڕێگه‌ی ئه‌و لینه‌كه‌ی بۆمان دیاریكردوون فۆڕمی دامه‌زراندن پڕ بكه‌نه‌وه.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی ته‌ندروستی عێراق ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، پرۆسه‌ی دامه‌زراندن و ده‌ست به‌كاربوونی ده‌رچووانی پزیشكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی بودجه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه ده‌ست پێده‌كات.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بڵاوکراوەکەی نووسیویەتی، دوا کات و وادە بۆ پێشکەشکردنی قوتابیان 18ـی 8ـی 2025 و دەتوانن لەم لینکانەی خوارەوە، فۆڕمەکانیان پڕ بکەنەوە.
لینکی فۆڕمی پێشکەشکردن بۆ دەرچووانی بەشی پزیشکی گشتی:
https://soft.moh.gov.iq/2025/d_outsideiraq_al_2025_kty45/login
لینکی فۆڕمی پێشکەشکردن بۆ دەرچووانی بەشی پزیشکی گشتی و کۆلیژ و پەیمانگاکانی پەرستاری: