پایتەخت

دابەشکردنی زەوی لە شارەوانی شەمامک دەست پێدەکات

دابەشکردنی زەوی لە شارەوانی شەمامک دەست پێدەکات
کورتە

له‌ سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی شه‌مامك زه‌وی پێویست بۆ فه‌رمانبه‌ران دابینكراوه‌

وا بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری شارەوانی شەمامک لە سنووری پارێزگای هەولێر دەست پێ بکات.

 

ئەمڕۆ دووشەممە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە پایتەخت میدیای راگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی شارەوانی شەمامکی شاری هەولێر دەست پێ دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەکاری تەواو کردووە.

 

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد، لەنێو ناحیەی شەمامک زەوی پێویست بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی سنووری شارەوانییەکە دابین کراوە و زەوی پێویست هەیە و شوێنی زەوییەکانیش هەر لە ناحیەی شەمامک دەبێت.

 

ئەمە لەکاتێکدایە،  لە 27ـی 3ـی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەرکرد و لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە پرۆسەکە زۆر بەجیددی بەرەو پێشەوە دەچێت و تائێستا هەزاران فەرمانبەر سوودمەند بوونە لە وەرگرتنی زەوی.

04 ئاب 2025 16:01
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025