دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق چەند سکاڵایەکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ و بانکە گەورەکانی بەغدای دژ بە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەت کردەوە.
ئهمڕۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دادگای فیدراڵیی هەموو ئەو سکاڵایانەی ڕەت کردووەتەوە کە لە لایەن لایەنە داراییەکانی عێراقەوە تۆمار کرابوون.
بهپێی ناوهڕۆكی بڵاو كراوهكهی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، سکاڵاکارەکان داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی ساڵی 1992یان دە کرد کە تایبەت بوو بە گواستنەوەی خاوەندارییەتی موڵک و باڵەخانە حکومییەکانی هەرێم بۆ سەر وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
له كۆتاییدا دادگا لە بڕیارەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بەهۆی نەبوونی تایبەتمەندیی دادوەریی، سکاڵاکانی قبووڵ نەکردووە.