عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەهۆی زیادبوونی هەڕەشەکانی گرووپە چەکدارەکان، ڕێکارە ئەمنییەکانی دەوروبەری بارەگاکەی توندتر کردووە و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی لە ناوچەی سەوز جێگیر کردووە.

 

ئه‌مڕۆ کەناڵی ئەلحوڕە بڵاوی کردەوە، زەیدی لە لایەن گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانەوە هەڕەشەی کوشتنی لێ کراوە. ئەم هەڕەشەانە لە کاتێکدایە کە وادەی 30ی ئەیلوول بۆ ڕادەستکردنی چەکی گرووپەکان بە دەوڵەت نزیک دە بێتەوە.

 

بەپێی ڕاپۆته‌ تایبه‌تییه‌كه‌ی ئەلحوڕە، زەیدی لە سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ واشنتن، کەرەستە و ئامێری پێشکەوتووی بۆ پاراستنی کەسیی بەدەست هێناوە. هەروەها گۆڕانکاریی لە فەرماندەی ئەو هێزە ئەمنییانەدا کراوە کە بەرپرسیارن لە پاراستنی ناوچەی سەوز.

 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، گرووپەکانی وەک کەتائیبی حزبوڵا و حەرەکەی نوجەبا بە ئاشکرا دژی بڕیارەکەی حکومەت وەستاونەتەوە و ڕەتی دەکەنەوە چەکەکانیان ڕادەست بکەن. پێشتر لە ناوچەی سەوز درۆنێکی نەناسراو بینراوە کە پێدەچێت بۆ سیخوڕیکردن بەسەر کۆشکی حکومییەوە نێردرابێت.