مۆڵەتی 60 ڕۆژەی دانوستان لە نێوان واشنتن و تاران بەبێ ئەنجام کۆتایی هات. فشارە ئابوورییەکان بۆ سەر ئێران تووند دەکرێنەوە و تره‌مپیش په‌یامی له‌باره‌ی دانوستان و گه‌رووی هورمزه‌وه‌ هه‌یه‌.

 

ئه‌مرۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، تەنیا کاتێک لەگەڵ ئێران گفتوگۆ دەکەین کە ئەو وڵاتە دەستبەرداری خەونە ئەتۆمییەکانی بێت. واشنتن بە تەواویی کۆنترۆڵی گەرووی هورمز دەکات و لە ئێستادا هیچ دانوستانێک لەگەڵ تاران لە ئارادا نییە.

 

به‌پێی ناوەڕۆکی په‌یامه‌كه‌ ترەمپ جەخت ده‌كاته‌وه‌ کە گەمارۆی دەریایی سەر بەندەرەکانی ئێران و فشارە ئابوورییەکان بەردەوام دەبن.

 

سەبارەت بە کۆریای باکووریش، سەرۆکی ئەمریکا ده‌ڵێت: "پەیوەندییەکانی لەگەڵ کیم جۆنگ ئون زۆر باشە و پێشبینیی دە کات لە کۆتایی ئەمساڵدا کۆ ببنەوە." هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە پیۆنگیانگ 57 چەکی ئەتۆمیی هەیە کە نە دەبوا ڕێگەی پێ بدرێت ئەو جبەخانەیە دروست بکات.

 

ئەم لێدوانانەی ترەمپ دوای کۆتاییهاتنی مۆڵەتی 60 ڕۆژەی دانوستانەکان دێت کە بڕیار بوو دوای لێکتێگەیشتنەکەی مانگی حوزەیران ئەنجام بدرێت، بەڵام بەبێ هیچ پێشکەوتنێک مۆڵەتەکە لە 17ی ئابدا کۆتایی هات.