وەزارەتی پەروەردە فرۆشگای کۆمەڵگە حکومەتییە نێودەوڵەتییەکان لە ڕێگەی زیادکردنی ئاشکراوە بە کرێ دەدات. بڕیاره پرۆسەکە لە 3ی 9ی 2026 دەست پێبكات.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، فرۆشگای کۆمەڵگە پەروەردەییە نێودەوڵەتییە حکومەتییەکان لە ڕێگەی زیادکردنی ئاشکراوە بە کرێ دەدرێن. ئەم پرۆسەیە لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 3\9\2026 لە کاتژمێر 9:00ی بەیانییەوە دەست پێدەکات.
له ڕێنماییهكان هاتووه، هەر کۆمپانیایەک بییەوێت بەشداریی بکات، دەبێت بڕی 10%ی کرێیەکە وەک سپارده (تهئمینات) دابنێت و ئەستۆپاکی باجی دەرامەتی بۆ ساڵی 2026 پێ بێت.
بهپێی زانیارییهكان هاتووه، کۆمەڵگە پەروەردەییەکان بریتین لە فاخیر مێرگەسۆری، سەروەران، سۆران، سلێمانی، سەردەم، زاخۆ و کەلار، کە کۆمپانیاکان دەتوانن لە ئەمڕۆوە سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی مەرج و تایبهتمهندییهكان.
