شێخانی تەوێڵە سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر نووسینگەی سەرۆکوەزیران مهسرور بارزانی دەکات و پشتیوانیی خۆی بۆ حکومەت دووپات دەکاتەوە.
ئەمڕۆ شێخ محەممەد عەلی سانی حسامەددین، موڕشیدی تەریقەتی حەقیقی حسامی نەقشبەندی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ مەسرور بارزانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
شێخانی تەوێڵە ڕایانگهیاند، نەیاران دەیانەوێت بە هۆی سەرکەوتنی حکومەت لە دابینکردنی ئاسایش و خزمەتگوزاریی، تۆڵە لە هەرێمی کوردستان بکەنەوە، بەڵام هەوڵەکانیان شکستی هێناوە.
سەرپەرشتیاری خانەقا پیرۆزەکانی تەوێڵە و هەڵەبجە، وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەو کارە نامرۆڤانەیە، جەختی کردەوە کە هەمیشە دژی هەر جۆرە دژایەتییەک دەوەستنەوە کە بکرێتە سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان.
ئەم هەڵوێستە لە کاتێکدایە کە له 17ی ئاب دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوی ئێرانی ئاراستەی نووسینگهی تایبهتی سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی و شوێنی حهوانهوهی سهرۆكی دهزگای ئاسایش و پاراستن لە پیرمام کران.
دهقی ڕاگهیهندراو:
بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخەوە دوژمنانی کورد و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی دابینکردنی سەرکەوتووانەی خزمەتگوزاری و ئاسایش بۆ هاووڵاتییان لە لایەن بەرپرسە دڵسۆزەکانیانەوە بە سەرۆکایەتیی ڕێزدار مەسروور بارزانی (خودا بییانپارێزێت)، ویستیان بە هێرشکردنە سەر نووسینگەی سەرۆکوەزیران تۆڵە لە هەرێمی کوردستان و حکوومەتەکەی بکەنەوە؛ بەڵام سوپاس بۆ خودا وەک ڕابردوو ئەو ئاواتەشیان خرایە گۆڕەوە.
بۆیە ئێمە وەک مورشیدی تەریقەتی حەقیقیی حیسامیی نەقشبەندی و سەرپەرشتیاری خانەقا پیرۆزەکانی شارۆچکەی تەوێڵە و پارێزگای هەڵەبجە، سەرکۆنەی ئەو کارە نامرۆڤانەیە و هەموو جۆرە دژایەتییەکی هەرێم و حکوومەتەکەمان دەکەین.
والسلام علیکم و رحمة الله و برکاته
شێخ محەممەد عەلی سانی حیسامەدین
19/8/2026ی زایینی