بەغدا گوژمەیەکی تری پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی بۆ ساڵی 2025 نارد کە بڕەکەی زیاتره له 58 ملیار دینارە.
ئەمڕۆ وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاری خەرجکردنی 350 ملیار دیناری وەک قۆناغی حەوتەمی شایستەی دارایی جووتیارانی ساڵی 2025 دەرکردووە.
بهپێی زانیارییهكان، لەو بڕە پارەیە، زیاتر لە 58 ملیار دیناری بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان تەرخان کراوە و بەمەش هێشتا 83 ملیار دیناری تری جووتیارانی هەرێم لای حکومەتی فیدراڵ دەمێنێتەوە.
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە، دوێنێ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دا بە لێخۆشبوونی گومرگیی بۆ هەناردەکردنی گەنمی ناوخۆیی بۆ ماوەی یەک مانگ تا هاوکاریی جووتیاران بکرێت بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمەکانیان و ڕێگریی لە زیانی دارایی بکرێت.