تاوەرێکی مێژوویی بە تەمەنی زیاتر لە 100 ساڵ بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە بۆ ئەوەی وەک هۆتێلێک تێیدا بمێننەوە.

 

ئەمڕۆ دەستەی کارگێڕیی کۆشکی ساندرینگهام لە بەریتانیا ڕایگەیاند، دوای تەواوبوونی نۆژەنکردنەوەی تاوەرێکی کۆنی وڵاتەکە بە مێژوویەکی زیاتر لە 150 ساڵ، بۆ بەکرێدان بەردەست دەبێت، نرخی مانەوەی یەک شەو تێیدا لە 151 پاوەنی ئوسترالی (زیاتر لە 200 دۆلار) دەست پێ دەکات و گەشتیاران دەتوانن شەوانە لە ناویدا بمێننەوە.

 

ئەم تاوەرە دەکەوێتە ناوچەی نۆرفۆلک لە دووریی 160 کیلۆمەتر لە باکووری لەندەنەوە، دیزاینەکەی لە ساڵی 1877دا بە شێوازی سەردەمی بێزەنتینییەکان لەلایەن جەیمس مانسێرگ، تەلارسازی بەناوبانگی بەریتانی بەمەبەستی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ کۆشکی شاهانە دروست کراوە.

 

چارڵز سێیەم، پاشای بەریتانیا کۆشکەکانی ساندرینگهام و بالمۆراڵی لە دوای کۆچی دوایی شاژن ئیلیزابێسی دووەم بە میرات وەرگرت. کۆشکی ساندرینگهام لە ساڵی 1862 لەلایەن شاژن ڤیکتۆریاوە بۆ کوڕەکەی، ئەدواردی حەوتەم، پاشای داهاتووی بەریتانیا کڕدرا و وەک شوێنی پشوو بەکاردەهات.