بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی ئامادەکارییەکانی بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2027 تەواو کردووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست بە دابەشکردنی کتێبە نوێیەکان دەکات.
ئهمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژاوای سلێمانی ڕایگەیاند، کە بڕی 1,476,841 کتێبیان بۆ قۆناغەکانی باخچەی منداڵان تا ئامادەیی دابین کردووە. لەم پرۆسەیەدا گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە چەندین بابەتی خوێندندا کراوە و چەند کتێبێکی نوێش بۆ پڕۆگرامی خوێندن زیاد کراون.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەروەردە ئاماژەی بەوە کردووه، بەشێکی زۆری کتێبەکان گەیشتوونەتە کۆگاکان.
بهپێی زانیارییهكان، لەمساڵدا گۆڕانکاریی زۆر لە کتێبەکاندا کراوە؛ لەوانە 17 ماددەی قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی بەتەواوی گۆڕدراون. هەروەها کتێبی پەروەردەی هونەر بۆ پۆلەکانی 7، 8 و 9 زیاد کراوە و زمانی کتێبی تەکنەلۆژیای زانیاریی پۆلەکانی 7 و 8 گۆڕاوە بۆ ئینگلیزی.
ئەم ئامادەکارییانە بەشێکن لە پلانی وەزارەتی پەروەردە بۆ نوێکردنەوەی پڕۆگرامەکانی خوێندن و دابینکردنی پێداویستییەکانی قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027.