وەزارەتی دەرەوەی كوهیت بە فەرمی ئیدانەی هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی و شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆکی دەزگای پاراستن و ئاسایشی کرد.
ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی كوهیت لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا نیگەرانیی خۆی لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی پیرمام دەربڕی. ئەم وڵاتە جەختی لەوە کردەوە کە هەر جۆرە دەستدرێژییەک بۆ سەر خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
كوهیت له بهیاننامهكهیدا ڕایگەیاندووه، سەرجەم ئەو کارانە ڕەت دەکهینهوه کە زیان بە سەروەری، ئاسایش و سەقامگیریی کۆماری عێراق دەگەیەنن. هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە جەختی لە پێویستیی ڕێزگرتن لە سەروەریی دەوڵەتان و سەلامەتیی خاکەکەیان کردەوە بەپێی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی.
ئهم هەڵوێستەی كوهیت دوای هێرشە درۆنییەکەی 17ی ئاب دێت کە تێیدا نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سهرۆكی دهزگای پاراستن و ئاسایش لە پیرمام کرایە ئامانج.