سهرۆكوهزیران مەسرور بارزانی، بڕیاری دا بە لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هەناردەکردنی گەنمی جووتیاران. ئەم بڕیارە بۆ ماوەی یەک مانگ کاری پێ دەکرێت و ئامانجی هاوکاریی جووتیاران و بازرگانانە بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمەکانیان.
ئەمڕۆ نووسراوێکی فەرمیی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بە واژووی دکتۆر ئومێد سەباح بڵاو کرایەوە. نووسراوەکە ئاراستەی وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ کراوە بۆ جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی سەرۆکوەزیران.
بەپێی بڕیارەکە هەر کۆمپانیا یان بازرگانێک گەنمی ناوخۆیی هەناردەی دەرەوە بکات، لە باجی گومرگی دەبەخشرێت. ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی خێرا ساخکردنەوەی بەرهەمی ئەمساڵ و ڕێگری لە زیانی دارایی جووتیاران دەکات.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی بازرگانیی عێراق تەنیا 400 هەزار تۆن گەنمی لە جووتیارانی هەرێم وەرگرت. لە ئێستادا بڕێکی زۆر گەنم لە دەرەوەی سایلۆکان ماوەتەوە و مەترسیی خراپبوون و تێكچوونییان لهسهره.