سهرۆكوهزیران مەسرور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقهوه پێگەیشت. لەم گفتوگۆیەدا هەردوو لایەن جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.
ئەمڕۆ سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی ڕایگەیاند، کە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیمان لە بەڕێز عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵەوە پێگەیشت. زهیدی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی تایبەتیمان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی کرد.
بهپێی زانیارییهكان، عەلی فالح زەیدی لە پەیوەندییەکەدا ئاماژەی بەوە کردووه، كه ئەم هێرشانە بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نین. مەسرور بارزانی سوپاسی بەدواداچوونی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی کرد و گوتی: "پاراستنی ئاسایش بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە."
ئەم پەیوەندییە دوای ئەوە دێت کە دوێنێ دووشهممه هێرشێکی درۆنی کرایە سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی حکومەت و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن.