بڕیارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراو دەرچوو و لەمەودوا شۆفێران لە ڕێگەی سیستەمێکی وێنەگرتنەوە سووتەمەنییان بەسەردا دابەش دەکرێت. ئەم ڕێکارە بۆ ڕێکخستنی کەرتی سووتەمەنی و ڕێگری لە قەرەباڵغی جێبەجێ دەکرێت.
ئەمڕۆ سهرچاوهیهكی ئاگادار لهنێو لایەنە پەیوەندیدارەکانی سووتەمەنی به پایتهخت میدیای ڕاگهیاند، کە لەمەودوا لەبەردەرگای بەنزینخانەکان وێنەی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان دەگیرێت و لە سیستەمێکی ناوەندیی دا تۆمار دەکرێت.
بەپێی ڕێکارە نوێیەکە، هەر شۆفێرێک بەنزینی 750 دیناری وەربگرێت، تا 48 کاتژمێر ناتوانێت لە هیچ بەنزینخانەیەکی دیکە هەمان جۆرە بەنزین وەربگرێتەوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگاداریی بڵاو کردەوە کە چیتر لیستی بەنزینخانەکان بڵاو ناکەنەوە.
پێشتر وەزارەتی سامانی سروشتییەکان بڕیاری دابوو کە نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی جێگیر بێت و لە تەواوی هەرێمی کوردستان لیترێکی بە 750 دینار بێت.