مەسرور بارزانی و چیا نەوشیروان مستەفا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییاندا جەختیان لە پاراستنی ئارامی و یەکڕیزیی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان کردەوە.
بهپێی زانیارییهكان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان مەسرور بارزانی و چیا نەوشیروان مستەفا، هەردوولا هێرشەکەیان بە تووندی ئیدانە کردووە و ڕایانگهیاندووه، ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان پێویستی بە هاوکاری و هەماهەنگیی تەواوی لایەنە سیاسییەکان هەیە.
هەروەها جەختیان کردەوە کە یەکڕیزیی ناوخۆیی و ئاشتەوایی بنەمای سەرەکیی بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکانن.
ئەم پەیوەندییە لە دوای هێرشە درۆنییەکەی سەر پیرمام دێت کە نووسینگەی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی ئاژانسی پاراستنی کردبووە ئامانج. بەرەبەیانی دوێنێ دووشەممە کاتژمێر 00:28 دوو درۆنی حەدید 110 لە سنووری ئێرانەوە ئاراستەی پیرمام کران، بەڵام هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە.